سەرۆکی لیژنەی فەروای سلێمانی داوای لە هاوڵاتییان کرد، لە جێگەی خواردن پارە بدەنە هەژاران.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی زەکات و سەرفیترە و فیدیە بڵاوکردەوە و تێیداهاتووە، هەر یەک لە سەرفیترە و فیدیە بڕی سێ هەزار و ٥٠٠ دیناری بۆ دیاری کراوە و ئەو پارەشی زەکاتی تێدا واجب دەبێت بریتییە لە حەوت ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دینار.
لەو بارەیەوە د. محمد پێنجوێنی سەرۆکی لیژنەی فەتوای سلێمانی رایگەیاند:" ساڵانە بە رەچاوکردنی بازاڕ و بە پێی ئەو بەشەخۆراکەی کە هەر خێزانێک پێویستی پێیەتی، بڕی سەرفیترە و فیدیە دیاری دەکرێت، کە بۆ ئەمساڵ سێ هەزار و ٥٠٠ دینار دیاریکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد:" بۆ ئەمساڵ بڕی زەکات بە بە ئاڵتونی عەیارە ١٨ لێکدراوەتەوە کە دەکاتە حەوت ملیۆن و٢٠٠ هەزار دینار و بۆ هەر ملیۆنێک بڕی ٢٥ هەزار دیناری لێدەدرێت.
سەرۆکی لیژنەی فەتوای سلێمانی باسیلەوەشکرد:" داوا لە هاوڵاتییان دەکەم لەبری بەخشینی خۆراک پارە وەک سەرفیترە بدەنە هەژاران و کەمدەرامەتان بۆ ئەوەی سوودی زیاتری لێوەرگرن".