قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیارێك بۆ رێگری لە بەرزبونەوەی نرخی گۆشت دەدات
  2023-03-28       509       

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند،  لەمانگی نیساندا لەپارێزگای سلێمانی ڕێگری لە ناردنە دەرەوەی ئاژەڵ بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەکرێت و هەروەها کارئاسانی بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندو دەکرێت، ئەوەش بەمەبەستی رێگریكردن لە بەرزبونەوەی نرخی گۆشت.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، "بەمەبەستی رێگریکردن لە بەرزبونەوەی نرخی گۆشت و بەروبومی ئاژەڵی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە دیوانی قائیمقامیەت، بە ئامادەبونی لێپرسراوان و نوێنەرانی بەرێوەبەرایەتییەکانی (چاودێری بازرگانی، ئاسایشی ئابوری، تەندروستی و ڤیتێرنەری، کشتوکاڵی سلێمانی)، بە سەرپەرشتی ئاوات محمەد، قائیمقامی سلێمانی، لیژنەی دیاریكردنی هاوسەنگی بەروبومی ئاژەڵی پارێزگای سلێمانی کۆبونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجامدا."

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە کۆبونەوەکەدا، ئەم سێ بریارە دران:

1. لە مانگی نیسانداو بە رەچاوکردنی لایەنی تەندروستی، کارئاسانی بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوبکرێت بەتایبەتی بەرخ.

2. لەپێناو پڕکردنەوی خواستی هاوڵاتیان و رێگریکردن لە بەرزبونەوەی نرخ، رێگری لە ناردنە دەرەوەی ئاژەڵ بکرێت بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق.

3. دروستبونی چەند لیژنەیەکی فەرعی لە قەزاو ناحیەکان کە بەدواداچون بۆ کێڵگە پەلەوەرییەکان بکەن و لەژێر چاودێری بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵ لە  پرۆژەو کێڵگە پەلوەرییەکاندا جوچکە تێبکرێت و رێکخستنەوەیان بۆ بکرێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×