وەزارەتی نەوتی عێراق: دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی سۆمۆوە دەبێت
  2023-03-28       1132       

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق(سۆمۆ)وە دەبێت.

ئاوێنە: عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ روداو لەبارەی بڕیاری دادگای ناوبژێوانی نێودەوڵەتی رایگەیاند"دەبێت رێز لە بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی بگرین کە لەوبارەوە دراوە. هەروەها برایانی هەرێمی كوردستانیش دەبێت تێگەیشتنیان لەسەر ئەو بڕیارە هەبێت."

عاسم جیهاد جەختی كردۆتەوە كە "دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)وە دەبێت. بە دڵنیاییەوە داهاتەکەی دەچێتە بودجەی فیدراڵی و داهاتی هەرێمی کوردستان تۆمار دەکات. بەمەش وەزارەت داهاتەکەی زیاتر دەبێت لەوەی پێشتر هەرێمی کوردستان بەدەستیهێناوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×