كارمەندی دەرمانخانەیەك و كەسێكی تر لە سلێمانی دەستگیر كران
  2023-03-29       494       


پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیر كرد، كە بەشێوەیەكی نایاسایی و بەبێ‌ رەچەتەی پزیشك لەناوبازاڕ حەبیان فرۆشتووە و وەك ماددەیەكی هۆشبەر بەكاریان هێناوە.

ئاوێنه‌: پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، هێزەكانی‌ پۆلیس چاودێریان خستە سەر كەسێك كە لەیەكێك لەدەرمانخانەكانی ‌شاری‌ سلێمانی ‌‌و لەلایەن كارمەندی‌ دەرمانخانەكەوە حەبی "زاناكس"‌ XANAX "ی پێدەفرۆشرێت كە ئەو حەبە پێویستە لەلایەن پزیشكەوە بۆ نەخۆش بنوسرێت، بەڵام كەسەكە وەكو ماددەیەكی‌ هۆشبەر بەكاریدەهێنا.

رونیشكراوەتەوە، لەلایەن كارمەندی‌ دەرمانخانەكەوە بەبڕێك پارەی‌ زیاتر و بەبێ رەچەتەی‌ پزیشك حەبی بەو كەسە دەفرۆشت، توانرا هەردوو تۆمەتبارەكە كڕیاری‌ حەبەكە و كارمەندی‌ دەرمانخانەكە لەلایەن مەفرەزەكانی‌ نوسنگەی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ ناوبازاڕ بە هاوكاری‌ نوسینگەی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ رۆژئاوا دەستگی ربكرێن، هەروەها دەرمانخانەكەش بەبڕیاری دادوەر داخرا.

پۆلیسی سلێمانی هێمای بۆ ئەوەش كردووە، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار كە لەدایكبووی ساڵانی 1996 و 1998ن بەبڕیاری‌ دادوەر راگیراون‌و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×