كەشناسیی هەرێم: بەفربارینی بچڕ بچڕ تا سبەی بەردەوام دەبێت
  2023-03-31       333       

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم بەفربارینی بچڕ بچڕ لە ناوچە شاخاوییەكان تا سبەی بەیانی بەردەوام دەبێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور دەبێت و لە هەندێك کات نیمچەهەور دەبێت تا نیوە شەو ئەگەرى نمە بارانێکى کەم لە سەنتەرى شارەکان هەیە و بەفر بارینى بچڕ بچڕ تا سبەى بەیانى زوو لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوامى دەبێت.

نزمترین پلەکانى گەرمى زیاتر روو لە دابەزین دەکەن، بە بەراورد لەگەڵ نزمترین پلەکانى گەرمای ئەمڕۆ.

كەشناسی دەشڵێت، ئێستا لە باشوورى هەرێم خۆڵبارین هەیە و مەوداى بینین لە کەرکوک 2کم، لە خورماتوو 1کم و لە چەمچەماڵیش تۆزێکى سووک هەیە.

دەربارەی كەشوهەوای سبەینێش ئاماژەدەدات، سبەى بەیانى ئاسمان هەور و نیمچەهەورە دەبێت، بەرزترین پلەکانى گەرما بە (2-4) بەرزدەبنەوە لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى سووک.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×