حوسێن دوای کوشتنی پێنج ئەندامی خێزانەکەی، دواتر خۆیشی كوشت
  2023-03-31       938       

لە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان کەسێک دوای کوشتنی پێنج ئەندامی خێزانەکەی، خۆیشی کوشت. 
 
میدیاكانی نوركیا بڵاویان كردۆتەوە كە رووداوەکە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە نهۆی دووەمی باڵەخانەیەک لە گەڕەکی ساڵیبابا لە خارپێتی باکووری کوردستان روویدا. کەسێک بەناوی حوسێن فورات کە پیشەی مامۆستا بووە، هێرش دەکاتە سەر ئەندامانی خێزانەکەی و بە چەکی کلاشینکۆف جەمالی باوکی، زەینەبی دایکی، مەسعوود و یوسفی برای و زەینەبی خوشکی دەکوژێت، دواتر بەهەمان چەک خۆیشی دەکوژێت. 
 
ئەوەش هاتوە: حوسێن فورات قەرزی زۆری قوماری بەسەردا کەڵەکەبووە و داوای لە باوکی کردووە هاوکاری بکات بۆ دانەوەی قەرزەکانی، بەڵام بەهۆی ئەوەی باوکی رەتیکردووە و پارەی پێنەداوە، دەمەقاڵی لەنێوانیاندا روویداوە و دواتر دایک و خوشک و براکانیشی چوونەتە نێو دەمەقاڵییەکە و گرژی لەنێوانیاندا روویداوە و دەریانکردووە. 
 
حوسێن فورات دواتر بە چەکی کلاشینکۆف گەڕاوەتەوە ماڵەوە و تەقەی لە تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی کردووە و هەموویانی کوشتووە و هەر لەوێش بەگوللـەیەک خۆی کوشتووە.  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×