كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبنەوە
  2023-04-01       582       

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ(شەممە) و سبەی(یەكشەممە) ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و پلەكانی گەرماش بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە،  ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە هەندێ ناوچەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما لەچاو تۆماركراوەكانی دوێنێ بە 1 تا 3 پلە بەرزدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

ئەوەشی خستۆتەڕو، سبەینێ پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە، بەشێوەیەك كە 2 بۆ 4 پلە لە چاو تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ بەرزتر دەبن.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 17، سلێمانی: 15، دھۆک: 14، کەرکوک: 18، ھەڵەبجە: 16، سۆران: 12، گەرمیان: 21 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×