جارێکی دیکە نرخی نەوت دابەزی
  2023-05-09       560       

 

سەرەڕای ئەوەی لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی، بەڵام ئەمڕۆ سێشەممە جارێکی دیکە نرخی نەوت روی لەدابەزین کرد و بەوتەی شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ بونی ترسی وەبەرهێنەر و بازرگانانی ئەمریکا لەزیادبونی رێژەی هەڵاوسان دەگەڕێننەوە.

 نرخی نەوتی خاوی برێنت 26 سەنت بەڕێژەی 0.34% دابەزی و گەیشتە 76.75 دۆلار، هەروەها نەوتی خاوی ویلایەتی تەکساسی ڕۆژئاوای ئەمریکا 22 سەنت کە دەکاتە ڕێژەی 0.30% دابەزی و بە 72.95 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

بانکی ناوەندی ئەمریکا هەفتەی ڕابردو ڕێژەی سودی بەرزکردەوە کە ڕەنگە دوایین بەرزبونەوەی ڕێژەی سود بێت لەم خولەی ئێستادا، هەروەها ڕێنماییەکانی سەبارەت بە پێویستی بەرزکردنەوەی داهاتەکانی لە داهاتودا راگرت، لەکاتێکدا فشاری هەڵاوسان روی لەکەمبونەوە کردوە.

ڕاپۆرتێکی یەدەگی فیدڕاڵی نیویۆرک ڕۆژی دوشەممە دەریخست کە بەکارهێنەرانی ئەمریکا مانگی ڕابردو ڕایانگەیاندبو، پێشبینی دەکەن لە ماوەی ساڵێکدا هەڵاوسان کەمێک دابەزێت.

بازاڕەکانی نەوت لە هەفتەی ڕابردودا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینیان بەخۆوە بینی، بەڵام ڕۆژانی هەینی و دوشەممە نرخی نەوت بەرزبۆوە، ئەوەش بەهۆی کەمبونەوەی ترسی پاشەکشە لە ئەمریکا کە یەکێکە لە گەورەترین بەکارهێنەری نەوتی جیهان، بەشێک لە بازرگانان بینیان کە دابەزینی سێ هەفتەی نەوتی خاو بەهۆی نیگەرانی لەسەر خواست زیادەڕەوی تێدا کرابو.

خولێکی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی خۆبەخشانە لەلایەن بەشێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) و هاوپەیمانەکانی کە پێکەوە بانگهێشتی ئۆپێک + دەکەن لەم مانگەوە دەستپێدەکات و ڕێکخراوەکەش کۆبونەوەی داهاتوی خۆی لە 4ی (حوزەیران/6)ی ئەمساڵ ئەنجامدەدات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×