د،لەتیف رەشید: چارەنوسی عێراق و هەرێم بەیەکەوە بەستراوە
  2023-05-11       231       

لە میانی بەشداریکردن لە کردنەوەی یادگەی نیشتیمانی بارزانی، سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، چارەنوسی عێراق و هەرێم بەیەکەوە بەستراوە.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بارزانی یادگەی نیشتیمانی بارزانی کرایەوە، د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق کە بەشداربووی کردنەوەی یادگەکە بوو، وتارێکی پێشکەشکرد و وتی:" چارەنووسی عێراق و هەرێم بەیەکەوە بەستراوە و لێکجیانابێتەوە، قۆناغەکانی رابردووش پێمان دەڵێن عێراق بەبێ هاوکاری و هەماهەنگی هەرێمی کوردستان ئارامی بەخۆوە نابینێت و هەرێمی کوردستانیش سەقامگیری ئابوریش بەخۆوەنابینێت بەبێ حکومەتی فیدڕاڵی".

وتیشی:" نیازیکی باش هەیە لەلایەن هەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم بۆ سەرخستنی گفتوگۆکان و کۆتاییهێنان بە کێشەکان و کارکردن بۆ داڕشتنی بەرنامەیەکی سیاسی نوێ کە زامنی هەمو مافە دەستوریەکان بێت و هەرێمی کوردستان ببێتە فاکتەرێکی بەهێز بۆ ئێستا و ئایندەی عێراق".

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×