ئەندامێكی لیژنەی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، گفتوگۆی بڕگەکانی بودجەی گشتی له قۆناغی كۆتاییدایه.
ئاوێنە: ئیخلاس دلێمی، ئەندامی لیژنه‌ی دارایی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گفتوگۆكانی پرۆژه‌یاسای بودجه به میوانداریكردنی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كان قۆناغی باشی بڕیوه و پشكی هه‌رێمی کوردستان و په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانیش زیادكراوە.
دلێمی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، لیژنەکە گەیشتە ئەو ئەنجامەی زۆر ئەستەمە بڕی خەرجییەکانی بودجه کەم بکرێتەوە، بەڵام هەوڵدەدەن بە زۆرترین داهاتی دەوڵەت ناهاوسەنگی کورتهێنان چارەسەر بکەین.
ده‌شڵێت "داهاتە نانەوتییەکان لەو ئاستەدا نییە، بۆیه پێویستە پشتگیری له رێکخستنی داهاتەکان بکەین بۆ ئەوەی هاوتا بێت لەگەڵ داهاتی نەوت، یان لانیکەم بە رێژەیەکی گونجاو لە بودجەدا هه‌بێت".