وەزیری دارایی عێراق: دەستکاری موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان ناکرێت
  2023-05-14       260       

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، لە پرۆژەیاسایی بودجەی ٢٠٢٣ دا دەستکاری موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێرانی کۆمەڵایەتی ناکرێت.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ یەکشەممە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراق راگەیاند، لە پڕۆژە یاسایی بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ هیچ گۆڕانکارییەک لە موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێرانی کۆمەڵایەتیدا ناکرێت بەڵام رەنگە لە ساڵی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ـ دا گۆرانکاریان تێدا بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەردەوامن لە بەهەمیشەیی کردنی ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانەی کە دوو ساڵ یان زیاتر خزمەتیان هەیە و لە بودجەی ئەمساڵدا چارەسەری کێشەی ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانە کراوە کە گرێبەستەکانیان هەڵوەشاوەتەوە.

لە ١٣ـی ئازاری ئەمساڵدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەشنووسی بودجەی هەرسێ ساڵی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ ـی پەسەندکرد و رەوانەی پەرلەمانی کرد و تاکو ئیستا پەرلەمان دوو خوێندنەوەی بۆ کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا پەسەند نەکراوە.


 

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×