جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق: دوشەممە دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە دەدرێت
  2023-05-20       831       

موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، رۆژی دوشەممە 22ی ئەم مانگە، لە پەرلەمانی عێراق دەست دەكرێت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە.

ئاوێنە: موحسین مەندەلاوی، ئەمڕۆ شەممە، بە پێگەی "شەفەق نیوز"ی راگەیاندوە، هیچ كێشەیەك نییە ببێتە بەربەست لەبەردەم پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجە.

وتیشی، سەرجەم لایەنە سیاسییەكان كۆكن لەسەر پەسەندكردنی پڕۆژە یاساكە.

جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، جەختیشی كردۆتەوە كە بەپێی ئەوەی رێككەوتنی لەسەر كراوە، رۆژی دوشەممەی داهاتو، پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە دەدات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×