وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق رەتیدەكاتەوە لەپڕۆژە یاسای بودجەدا جارێكیتر باج بخرێتەوە سەر كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت.
ئاوێنه: هەیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق رایگەیاند، ئەو بودجەیەی لەحكومەتەوە ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران كراوە، هیچ دەقێكی تێدا نییە كە جارێكیتر باج بخاتەوە سەر كارتەكانی مۆبایل و ئینتەرنێت.
راشیگەیاند، حكومەتی عێراق پابەندە بەبڕیاری لابردنی باجی سەر كارتەكانی مۆبایل و ئینتەرنێت.
لهسهروبهندی پهسهندكردنی پرۆژه یاسای بودجهی عێراق دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایهوه كە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران پێشنیازی كردووە بۆ كەمكردنەوەی كورتهێنانی پڕۆژە یاسای بودجە، جارێكیتر باج بخرێتەوە سەر كارتی مۆبایل، كە حكومەتی عێراق لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردودا ئەو باجەی لابرد.