کەمێک پێش ئێستا لەقەزای دەربەندیخان تەقە لە ماڵی سەرۆکی شارەوانی کرا و زیان بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتوە.
ئەیاد محەمەد، ئاوێنە: سڵێمان محەمەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان سەبارەت بەڕوداوەکە ب ەئاوێنەی ڕاگەیاند:"تەقە لەماڵی سەرۆکی شارەوانی کراوە زیان بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتوە، تەنهازیانی مادی هەیە."
وتیشی:"ڕوداوەکە پەیوەندی بە جێبەجێکردنی کاری یاساییەوە هەیە، لیژنەی زیادەڕەوی هەستاون بە ڕوخاندنی ئەساسێکی ئەو کەسەی تەقەی کردوە."
سڵێمان محەمەد وتیشی:"تائێستا تەقەکەرەکە دەستگیرنەکراوە و لەهەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی و ناسراوەتەوە."