محەمەدی حاجی مەحمود: زۆربەی حزبەكان لە دڵەوە دوعا ئەكەن هەڵبژاردن نەكرێت
  2023-05-25       380       

محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەڵێت: زۆربەی حزبەكان لەدڵەوە دوعا دەکەن تا دو ساڵی تر هەڵبژاردن نەکرێ، چونکە کارێکی وایان نەکردوە میللەت دەنگیان پێبدات.

ئاوێنە: محەمەدی حاجی مەحمود، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، لەبارەی ئەوەی كە یەکێتی تێبینی هەیە لەسەر یاساکانی ئێستای هەڵبژاردن، وتویەتی"رەنگە شتەکان بەسەر یەکێتیدا شکابنەوە، ئەگینا زۆربەی حزبەکان هەڵبژاردنیان پێخۆش نییە. زۆربەیان لەدڵەوە دوعا دەکەن تا دو ساڵی تر نەکرێ، چونکە کارێکی وایان نەکردوە میللەت دەنگیان پێبدات."

لەبارەی ئەوەی ئایا پارتیش لەگەڵ هەڵبژاردن نییە، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان وتویەتی"زۆربەی حزبەکان لەگەڵ هەڵبژاردن نیین. ڕەنگە لەژێر فشاری دەرەوەدا بیکەن. ناوچەی سلێمانی جیاوازییەکەی ئەوەیە هەندێ گرفت هەیە، ڕەنگە لیستی زیاتری تێدا بێت و لیستی تازەش دروست ببێت، ئەمە جیاوازییەکەیە."

لەبارەی فشاری نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق، محەمەدی حاجی مەحمود وتویەتی، "ئەوان هەڕەشە ناکەن، شت پێشنیار دەکەن. گەر بەهەند وەری نەگریت پاڵپشتییەکانیان ڕادەگرن. ئەگینا نایەن ئاراستەی هێز بگۆڕن. هەندێکیان دۆستی کوردن و حەزەکەن یارمەتیدەر بن و کورد توشی کێشە نەبێت."

لەبارەی ئەو گرژییانەی لەناو پەرلەمان لەنێوان فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی رویاندا، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان وتویەتی"ئەوەی پەرلەمان شتێکی ئاسایی نەبو، نەدەبو ڕوبدات. گەر ئەو شەڕەی ڕویدا لەسەر ژیانی خەڵک بایە، یان لەسەر بڕینی پارەی هەرێم بایە لەلایەن بەغداوە شتێکی باشبو. لەسەر هەرچی بوایە نەک لەسەر ململانێی حزبی."

هەروەها ئەوەشی وتوە"پەرلەمان خەڵک دەنگی داوەتێ و دەبێت ڕێز لە دەنگی خەڵک بگرێت. بەڵام لێرە پەرلەمان هی حزبە و حزب چی بڵێت وادەکات. دەبوایە ئەو شەڕە لەسەر ژیانی خەڵک بایە. شەڕەکەی پەرلەمان شتێکی خراپبو. خۆت دەزانیت جاران یەکترییان دەکوشت، مادام گۆڕاوە بۆ شەڕە بۆکس شوکری خوای دەوێت."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×