نرخی نەوت بەرزبوەوە
  2023-05-26       683       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت سەرو 76 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكلرێت.

ئاوێنە: بەپێی داتاكانی بازاڕەكانی نەوتی جیهان، لە ئێستا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 76 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروها یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 72 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەكاتێكدایە كە لێدوانی لێكدژ هەن لەبارەی هەناردەی نەوتی روسیاو سعودیە بەرلە كۆبونەوەی داهاتوی ئۆپیك پڵەس و هەروەها نیگەرانی هەن لەبارەی سستی بەرزبونەوەی خواست لەسەر وزە لەچاو ئەوەی كە چاوەڕوان دەكرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×