ئەمەریکا باشترین ڕێگەی بۆ ڕێگریکردن لە ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم ئاشکراکرد
  2023-05-26       653       

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەو ڕێگایە ئاشکرادەکات کە ناهێڵێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و وەزیری دەرەوەی ئێرانیش وەڵام دەداتەوە.   

ئاوێنە:   ماسیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند: دیبلۆماسیەت باشترین ڕێگایە بۆ دڵنیابونەوە لەوەی کە ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم و لەو ڕێگایەوە دەتواندرێت ئەو کارە بەدیبێت.

   لە بەرامبەردا، حسێن ئەمیر عەبدوللهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: گۆڕینەوەی نامەی ناڕاستەوخۆ لەنێوان هەردولادا هەبوە لە چەند هەفتەی ڕابردودا و گفتوگۆکان بەرەوپێشچونیان بەخۆیانەوە بینیوە.  

 ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو، ئەوروپا هەوڵیدا نێوەندگیری بکات بۆ زیندوکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی ساڵی 2015، بەڵام گفتوگۆکان بێ ئەنجامبون دوای ئەوەی گرژی زیاتر کەوتە نێوان تاران و واشۆنتۆن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×