سودانى چاکسازی و پێداچوونەوە لە دامەزراوە ئەمنییەکاندا ڕادەگەیەنێت
  2023-05-26       149       

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەیەک پێکدەهێنن کە خۆی سەرپەرشتی دەکات و چاوخشاندنەوە بە کاری دامەزراوە ئەمنییەکان دەکات.

ئاوێنه‌: میدیا ناوخۆیەکانى عێراق بڵاویانکردەوە، محەمەد شیاع سودانی لیژنەیەك بۆ پێداچوونەوە بە كاری دامودەزگا ئەمنییەكان پێکدەهێنێت، پێداچوونەوەو چاکسازی لەسەرجەم دامەزراوە ئەمنییەکاندا دەکات.

لەسەر ئەو پرسە سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، دامەزراوە ئەمنییەکان لە ساڵی ٢٠٠٣ وە هیچ گۆڕانکاری و چاکسازییەکیان بەخۆیەوە نەبینیوە، بۆیە پێویستە پێداچوونەوەیەکى گشتگیر بەو دامەزراوانەدا بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاردراوە بە پێكهێنانی لیژنەیەك کە خۆی سەرپەرشتی دەکات بۆ دووبارە چاوخشاندنەوە بە كاری دامەزراوە ئەمنییەكان و دابەشكردنی ئەركەكانیان و خستنەڕووی پلانی چاكسازی.

لەماوەى دوو مانگی ڕابردوودا محەمەد شیاع سودانى زنجیرەیەک گۆڕانکاری لە دامەزراوە ئەمنییەکاندا ئەنجامداوە، بەڵام بەشێک لە لایەنە شیعەکان دژی ئەو هەوڵەى سودانى وەستانەوە بەتایبەت دەوڵەتى یاسا کە زۆرینەى دامەزراوە ئەمنییەکان پێشتر لەلایەن نوری مالیکى سەرۆک وەزیرانى پێشووتری عێراقەوە گۆڕانکارییان تێدا کرابوو کەسانى نزیک لەخۆی لە پۆستە باڵاکانى سوپای و هێزە ئەمنیەکاندا دانابوو.

زۆرترین بینراو
هۆشدارییەك لە لاهور شێخ جەنگییەوە بۆ پارتی و یەكێتی: ئێوە خاوەنی ئەم خاك و خەڵكە نین
رێواز فایەق: هێمن هەورامی پێیوتم سەرۆك وتویەتی بڕگەی كاراكردنەوەی كۆمسیۆن بۆ دانیشتنەكە زیادبكرێت
په‌رله‌مانتارێكی‌ پارتی: قوباد تاڵەبانی له‌گه‌ڵ دو په‌رله‌مانتاری‌ عه‌ره‌ب پلانی هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستانیان داناوه‌
مەسعود بارزانی: راستكردنەوەی هەڵەكانی لۆزان تەنها لەسەر شانی گەلی كوردستان نییە
هێمن هەورامی: دەستبردن بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی هەریم هەڵەیەكی گەورەی دوبارەبوەوەیە
مەسرور بارزانی: ئەو گۆڕانکارییانەی لەپشکی هەرێم کراون ناپاکی‌و ستەمکاریی‌و پیلانگێڕییە
بڕیاردەی ئەنجومەنی كۆمسیاران له‌پشكی‌ كۆمه‌ڵ: كاراكردنەوەی كۆمسیۆن حاڵەتێكی ناتەندروستەو بەشداری هیچ چالاكییەكی ناكەم
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: ئێمەش تێبینیمان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە هەیە
ئەنجومەنی دادوەری بەبێ تەواوکردنی نیساب کۆبوەوە
نرخی دراوەكان لە كاتی كردنەوەی بازاڕ
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×