نێچیرڤان بارزانی: هەوڵدان بۆ پێشێلكردنی مافە دەستورییەكانی هەرێمی كوردستان جێگەی قبوڵكردن نییە
  2023-05-28       408       

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەوڵدان بۆ پێشێلكردنی مافە دەستورییەكانی هەرێمی كوردستان، جێگەی قبوڵكردن نییە. داواش لەهەموو لایەنەكان دەكات پابەندی ڕێككەوتنەكان بن.

ئاوێنه‌: لەمیانی وتارێكدا كە لە ئاهەنگی دەرچونی قوتابیانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لەدهۆک پێشكەشیكرد، نێچیرڤان بارزانی وتی‌، دەبێ عێراق كۆكەرەوەی هەمووان بێت و خەڵك لەناكۆكی و كێشە سیاسییەكان ماندو بون.

نێچیرڤان بارزانی وتیشی‌، "دەبێت ئەزمون لەكێشەكانی رابردو وەربگیرێت، هەوڵدانیش بۆ پێشێلكردنی مافە دەستورییەكانی هەرێمی كوردستان جێگەی قبوڵكردن نییەو داوا لەهەموو لایەنەكان دەكەم پابەندی ڕێككەوتنەكان بن."

لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستانیشەوە، ئاماژەی بەوە دا كە تەنیا بەیەكگرتویی دەتوانن پارێزگاری لەقەوارەی هەرێمی كوردستان بكەن.

ئەمشەو بەئامادەبونی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی‌ پارتی‌، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاهەنگی دەرچونی قوتابیانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لەدهۆک به‌ڕێوه‌چو.

 
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×