هەڕەشەی تێپەڕاندنی بودجەی عێراق بە دەنگی زۆرینە دەکرێت
  2023-06-01       597       


لەكاتێكدا پەرلەمانی عێراق لەكۆتایهاتنی وەرزی یاسادانان نزیكدەبێتەوە، ناكۆكییەكان لەبارەی بڕگەكانی تایبەت بە هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەی بودجە بەردەوامە، هەندێك لەسیاسیەكان پێشنیازدەكەن هەفتەی داهاتوو بودجە بەزۆرینە تێپەڕێنرێت.

ئاوێنه‌: هاوكات سەرچاوە پەرلەمانیەكان لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنامەی قودس-ی عەرەبییان ڕاگەیاندووە، لیژنەكە دانیشتنەكانی دواخستووە بۆ رەخساندنی دەرفەت لەبەردەم گفتوگۆكانی هەولێرو بەغدا لەپێناو گەیشتن بە ئەنجامێك، لەحاڵێكدا نەگەنە چارەسەر بودجە بەزۆرینە لەپەرلەمان تێدەپەڕێنرێت.

نەبیل مەرسومی مامۆستای ئابوری زانكۆی بەسرە رایگەیاندووە: دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا درێژكردنەوەی ویلایەتی پەرلەمانی كوردستان نادەستوریە، بەوپێەش هەر یاساو بڕیارێك لە دوای (6)تشرینی دووەمی (2022)وە دەرچووە، بەتاڵ و هەڵوەشاوەیە. 

ئەوەش مانای هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارو رێككەوتنانەی كە لەدوای درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانەوە ئەنجامدراوە، بە رێككەوتنی نەوتیی نێوان هەرێمی كوردستان و ناوەندیشەوە، كە لەمادەكانی (13و14)ی پڕۆژە یاسای بودجەدا جێگیركراوە.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×