شارەزایەكی ئابوری: دابەزینی داهاتی نەوتی عێراق دەبێتە سێبەرێكی رەش بەسەر بودجەوە
  2023-06-02       729       

نەبیل مەرسومی، شارەزی ئابوریی عێراقی و مامۆستای زانكۆ، رایگەیاند، داهاتی نەوتی عێراق لە پێنج مانگی ئەمساڵدا بەراورد بە پێنج مانگی یەكەمی ساڵی رابردو، لەسەدا 38 كەمی كردوە، ئەوەش دەبێتە سێبەرێكی رەش بەسەر بودجەی 2023ی عێراقەوە كە بارگرانییەكی گەورەی كورتهێنانی تێدایەو لە بنەڕەتیشدا پشتی بە داهاتی نەوت بەستوە.

 ئاوێنە: نەبیل مەرسومی، ئەمڕۆ هەینی، لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی، داهاتی نەوتی عێراق لە پێنج مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 37.222 ملیار دۆلار بوە، لەكاتێكدا داهاتی نەوت لە پێنج مانگی یەكەمی ساڵی رابردودا، 49.704 ملیار دۆلار بوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، جیاوازی دابەزینی داهاتی نەوت لەو دو ماوەیەدا 12.704 ملیار دۆلارەو بەوەش رێژەی دابەزینی داهاتی نەوت بۆ ئەو دو ماوەیە لەسەدا 34ە.

بە بڕوای ئەو شارەزا ئابورییە، دابەزینی داهاتی نەوتی عێراق، لە پلەی یەكەمدا پەیوەندی بە دابەزینی نرخی نەوتەوە هەیە لە بازاڕەكانی جیهانداو لە پلەی دوەمیشدا پەیوەندی بە كەمكردنەوەی بڕی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی عێراقەوە هەیە لەلایەن رێكخراوی ئۆپیك پڵەسەوە، كە بڕی 430 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی لە پشكی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق كەمكردۆتەوە، ئەوەش وێڕای راوەستانی هەناردەی نەوت لە كێڵگەكانی كوردستان و كەركوك لە 25ی ئازاری ئەمساڵەوە.

جەختیشی كردۆتەوە كە ئەم دابەزینە كاریگەری نەرینی لەسەر كۆی داهاتە نەوتییەكانی ساڵی 2023 دەبێت بە بەراورد بە داهاتی نەوتی ساڵی 2022 كە گەیشتۆتە 115 ملیار دۆلار.

وتوشیەتی، ئەوەش دەبێتە سێبەرێكی رەش بەسەر بودجەی 2023ی عێراقەوە، لەكاتێكدا كە بودجەكە خۆی بارگرانییەكی گەورەی كورتهێنانی تێدایەو لەبنەڕەتیشدا پشتی بە داهاتی نەوت بەستوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×