بانكی رافیده‌یه‌ن، ده‌نگۆیه‌ك ره‌ت ده‌كاته‌وه و و داوا له هاووڵاتییان ده‌كات دوای قسه‌ی خه‌ڵكی فێلباز نه‌كه‌ون بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی تایبه‌ت به‌ناوی هاوكاری مرۆیی، ناوبراو ده‌ڵێت،" ئه‌وه دزیكردنه له هه‌ژماری بانكی تایبه‌تی".
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه، چه‌ند كه‌سێك له‌رێی ماڵپه‌ڕه هه‌واڵییه‌كان زانیاری ئه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ژماری بانكی له بانكی رافیده‌ین ده‌كه‌نه‌وه به‌ناوی هاوكاریی مرۆیی، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوو حوزه‌یران/جون، بانكی ناوبراو راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌و خه‌ڵكانه ئامانجیان فێڵكردنه.
بانكی رافیده‌ین داوا له هاووڵاتییانش ده‌كات دوای قسه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه نه‌كه‌ون، چونكه ئه‌وانه ئامانجیان فێڵ و ته‌ڵه‌كه و دزیكردنه له هه‌ژماری بانكی تایبه‌تی ئه‌وه‌یش دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیداره.
بانكی رافیده‌یه‌ن یه‌كێكه له بانكه حكوومییه‌كانی عێراق، له ساڵی 1941 وه‌ك یه‌كه‌مین بانكی بازرگانی دامه‌زراوه، 146 لقی ناوخۆ هه‌یه، چه‌ند لقێكیشی له ئوردن، میسڕ، ئیماڕات، لبنان، به‌حرێن و یه‌مه‌ن هه‌یه، ساڵانه‌ش چه‌ندان جۆر پێشینه به‌هاووڵاتییان ده‌دات.