بەرپرسێکی عێراقی سزای یەک ملیار دینار و یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا
  2023-06-02       483       


سەرۆکی پێشووی وەبەرهێنانی بەغدا بە تۆمەتی سپی کردنەوەی پارە سزای یەک ساڵ زیندانی کردن و بە زیاتر لە دوو ملیار دینار سزای دارایی بەسەردا سەپێندرا. 

ئاوێنه‌: دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە دادگای تاوانی ناوەندیی بڕیاری داوە بە سەپاندنی سزا بەسەر سەرۆکی وەبەرهێنانی بەغدا بەهۆی تێوەگلانی لەگەڵ ژمارەیەک تۆمەتبار بە کڕینی خانوو لە یەکێک لە گەڕەکە گرانبەهاکانی بەغدا و تۆمارکردنی بە ناوی خۆیانەوە. 

ئاماژە بەوەشدراوە، سزاکەی یەک ساڵ زیندانیکردن دەبێت و بڕی دوو ملیار و 14 ملیۆن دیناریش سزای دارایی دەدرێت.

دەستەی دەستپاکی باسی لەوەشکردووە، دادگا دوای پێداچوونەوە بەو بەڵگانەی کە لە دۆسیەکەدا هاتوون، گەیشتوەتە کۆتا ئەنجام لەسەر تۆمەتبارەکە و دادگا تۆمەتەکەی بەسەردا ساغ کردەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتریش لە مانگی نیساندا سەرۆکی دیوانی وەقفی سونی بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا و سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە پارەی دیوان هۆتێلێکی کڕی و دواتر لە زیندان هەڵهات و دواتر لە کاتی دەستگیرکردنیدا لە پارێزگای موسڵ گیانی لەدەستدا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×