ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه ده‌ركردنی بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ فه‌رمانده‌ی گشتی دژه‌تیرۆری حزبه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دادگایه‌كی هه‌ولێره‌وه دۆخی هه‌رێم ئاڵۆزتر ده‌كات.
ئاوێنە: دوێنێ یه‌كشه‌مه، دادگای هه‌ولێر به‌تۆمه‌تی كوشتنی عه‌قید "هاوكار جاف" ئه‌و عه‌قیده‌ی دژه تیرۆری یه‌كێتی كه له‌ڕۆژی 7/10/2022 له‌هه‌ولێرو له‌ڕێگه‌ی بۆمبی چێنراوه‌وه كوژرا، سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی فه‌رمانده‌ی دژه تیرۆری یه‌كێتی و هه‌شت كه‌سی تر ده‌ركرد.
حاجی مه‌سیفی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌وباره‌وه به‌ده‌نگی ئه‌مریكای وت: "ئێمه له‌گه‌ڵ یاساین، به‌ڵام نازانین كێ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌دۆسیه‌ی كوژرانی هاوكار جاف كردووه كه ئه‌فسه‌رێكی یه‌كێتی بووه، تاكلایه‌نه لێكۆڵینه‌وه كراوه و بڕیاره‌كه ده‌ركراوه، كێشه‌ش به‌و شێوه‌یه چاره‌سه‌ر ناكرێت".
حاجی مه‌سیفی ده‌ڵێت: "هه‌ر بڕیارێك له‌سه‌ر بنه‌مای باتڵ بدرێت گونجاو نییه، تاكلایه‌نه لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌ی هاوكار جاف كراوه و ئێمه بڕوامان پێی نه‌بووه، با پێكه‌وه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه دروست بكه‌ین، دواتر دادگا هه‌ر بڕیارێكی دا با بیدات".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، پێیوایه كه "ده‌ركردنی بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ فه‌رمانده‌ی گشتی دژه‌تیرۆری حزبه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دادگای هه‌ولێره‌وه كارێكی باش نه‌بووه".
وتیشی: "بڕیاره‌كه جارێكی تر خه‌ڵكی توشی دڵه‌ڕاوكێ كردووه‌ته‌وه‌و ئه‌و ئومێدانه‌شی له‌باربردووه بۆ باشبونی دۆخی هه‌رێم و پێده‌چێت دۆخه‌كه ئاڵۆز ببێته‌وه".
ده‌رچونی بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ فه‌رمانده‌ی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی له‌كاتێكدایه، پێشتر ئه‌و دۆسیه‌یه ناكۆكی قوڵی له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی دروستكرد، تا ئه‌و ئاسته‌ی قوباد تاڵه‌بانی و تیمی وزاری یه‌كێتی له‌مانگی 10ی ساڵی ڕابردو كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان بایكۆتكرد، به‌و پێیه‌ی یه‌كێتی تۆمه‌تباركردنی ئه‌فسه‌ره ئه‌منییه‌كانی ڕه‌تده‌كاته‌وه.
له‌كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی 28/1/2023ی نێوان مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی و له‌كۆبونه‌وه‌كانی مانگی ڕابردوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا، بڕیاردرا دۆسیه‌ی عه‌قید هاوكار جاف بسپێردرێته لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند، تا به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی سیاسی لێكۆڵینه‌وه بكات و دواتر ڕێكاری یاسایی بگیرێته‌به‌ر.