دەوڵەتی یاسا: دەست بە كۆكردنەوەی ئیمزا كراوە تا لەم هەفتەیەدا دەنگ لەسەر بودجە بدرێت
  2023-06-05       664       

سەركردەیەكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كە نوری مالیكی سەرۆكایەتی دەكات دەڵێت، دەوڵەتی یاسا دەستی كردوە بە كۆكردنەوەی ئیمزا بۆ ئەوەی لەم هەفتەیەدا دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە بدرێت.

ئاوێنە: توركی جدعان، سەركردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ دوشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ پێگەی "بەغداد ئەلیەوم" رایگەیاندوە، دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجە، كاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستە ئابورییەكان و دۆخی ناوخۆ دەبێت.

ئەوەشی خستۆتەڕو، چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامێكی گرنگی لەوبارەیەوە داوەتە هێزە كوردییەكان بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان كە چەند خاڵێك لەخۆدەگرێت لەوانە، پێویستی یەكلاكردنەوەی ناكۆكییەكان لەبارەی بودجەوەو گەیشتن بە رێككەوتنێكی سیاسی گشتگیر، بەپێچەوانەی ئەوەوە پەنا دەبەنە بەر زۆرینەی سیاسی بۆ تێپەڕاندنی بودجە.

جەختیشی كردۆتەوە كە "دواخستنی پەسەندكردنی بودجە بۆ كاتێكی نادیار، خزمەت بە هیچ لایەنێكی سیاسی ناكات."

ئەوەشی خستۆتەڕو، دەوڵەتی یاسا بەكردەوە دەستی كردوە بە كۆكردنەوەی ئیمزا لەپێناو ئەوەی لەم هەفتەیەدا پڕۆژە یاسای بودجە بۆ دەنگدان لە پەرلەمان بخرێتەڕو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×