ئیبراهیم كاڵن كرایه‌ سه‌رۆكی ده‌زگای میت
  2023-06-06       582       

رۆژی دووشەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بڕیارێکی دەرکرد و ئیبراهیم کالین، وتەبێژی پێشووی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیای وەک بەرپرسی دەزگای هەواڵگری ناسراو به‌ "میت" ڕاسپارد، بۆ جێگرتنەوەی هاکان فیدان، کە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی گرتە ئەستۆ.

ئاوێنه‌: لای خۆیەوە، کالین دوای ڕاگەیاندنی دەستبەکاربوونی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ئێمە بەردەوامین لەسەر ڕێگاکەمان، مەوه‌ستن، لە پێناو نیشتمانە جوانەکەمدا.

کالین لە ساڵی 1971 لە ئەستەنبوڵ لە خێزانێک لە دایکبووە کە ڕەچەڵەکیان بۆ ویلایەتی ئەرزروم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. دەرچووی بەشی مێژوو لە فاکەڵتی ئاداب لە زانکۆی ئەستەنبوڵه‌. لە ساڵی 1992 بڕوانامەی ماستەری لە فیکری ئیسلامی لە بواری فیکر و فەلسەفەی ئیسلامی لە مالیزیا بەدەستهێناوە، دواتر گەڕاوەتەوە بۆ تورکیا، دواتر لە ساڵی 2002 بڕوانامەی دکتۆرای لە زانکۆی جۆرج واشنتۆن لە ئەمریکا بەدەستهێناوە.

لە ساڵی ٢٠٠٢ تا ٢٠٠٥ وەک ئەندامی فاکەڵتی لە بەشی دیراساتی ئاینی لە کۆلێژی خاچی پیرۆز لە ویلایەتی ماساشوستس کاری کردووە، ئەندامی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری پێشووی دامەزراوەی توێژینەوەی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی (SETA)یە لە تورکیا ساڵی ٢٠١٦. لە ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠٠٩.

لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٠ بووە بە یەکەمین ڕێکخەری دیپلۆماسی گشتی لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران. لە ساڵی ٢٠١٢ بووە جێگری سەرۆک وەزیران. لە 11ی کانونی یەکەمی 2014 لە خولی یەکەمی سەرۆک کۆمار ئەردۆغان وەک وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق دەستنیشانکرا. لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨ وەک سەرۆکی ڕاوێژکار و وتەبێژی سەرۆک کۆمار دەستنیشانکرا.

کالین کۆمەڵێک کتێبی چاپ و بڵاوکردۆتەوە، لەوانە کتێبی "بەربەری سه‌رده‌می شارستانی" هەروەها کتێبی "ئیسلام و ڕۆژئاوا" لە ساڵی ٢٠٠٧ کە خەڵاتی باشترین کتێبی بەدەستهێنا لە یەکێتیی نووسەرانی تورکیاوە.

هەروەها کتێبێکی، بە هاوکاری زانکۆی ئۆکسفۆرد، لەسەر فەیلەسوف (مەلا سەدرە) بەناونیشانی "مەعریفە لە فەلسەفەی ئیسلامیی... مەلا سەدرە لەسەر بوون و عەقڵ و به‌ڵگه‌نه‌ویستی"، هەروەها کتێبی "ئیسلام لە تورکیا"، بڵاوکردەوە.

کالین بەوه‌ ناسراوه‌ مەیلی بۆ مۆسیقا هه‌یه‌، چەندین گۆرانی خۆی بڵاوکردۆتەوە، هەندێکیان ملیۆنان بینەریان لە یوتیوب هه‌بووه‌و  خێزاندارە و خاوەنی ٣ منداڵە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×