لە نەخۆشخانەیەكی دهۆك گومانلێكراوێكی تای خوێنبەربون گیانی لەدەستدا
  2023-06-06       361       

ئەمڕۆ سێشەممە، گومانلێكراوێكی تای خوێنبەربون لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی دهۆك گیانی لەدەستدا. بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆك دەڵێت، چاوەڕێی ئەنجامی پشكنینی كەسەكە دەكەن بۆ ئەوەی پشتڕاست ببێتەوە كە توشبوی تای خوێنبەربون بوە.

ئاوێنە: د. ئافراسیاب موسا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆك، بە پێگەی "گاڤ"ی راگەیاند، ئەمڕۆ كەێك لە نەخۆشخانەی ئازادی گیانی لەدەستداوەو گومان هەیە توشبوی تای خوێنبەربون بێت.

د. ئەفراسیاب وتوشیەتی، چاوەڕێی ئەوەن ئەنجامی پشكنینەكانی ئەو كەسە دەربچن كە بۆ بەغدا نێردراون و سێ تا چوار رۆژی پێدەچێت بۆ ئەوەی ئەنجامەكان دەربچن و پشتڕاتبكرێتەوە كە توشبوی نەخۆشییەكە بوە یان نا.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە، گەنجێكی 27 ساڵان بوەو خەڵكی ناحیەی باشیك بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×