سەرۆكی پێشوتری كۆمسیۆن: هەڵبژاردنی هەرێم دەكەوێتە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتو
  2023-06-06       654       

سەربەست ئامێدی، سەرۆکی پێشوتری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێی وايه‌ بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی نادەستووریبوونی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان ده‌بێته‌ هۆى دواكه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى هه‌رێم و ئه‌سته‌مه‌ ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى هه‌رێم به‌ڕێوه‌بچێت و پێشبینی ئەوەش دەکات کە بكه‌وێته‌ مانگى حوزەیرانی 2024.

ئاوێنە: سەربەست ئامێدی، لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بە ئاژانسی ئانادۆڵی راگەیاندوە، "باشتر وایە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەماھەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بکات و وادەیەکی دیکە دەستنیشان بکرێت بۆ ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەگەر ھەرێم بەبێ بەغداو دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق هەڵبژاردن ئەنجام بدات، لەلایەن ناوخۆی عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیشەوە قبوڵکراو نابێت."

جەختیشی كردۆتەوە كە "ئەستەمە ئەمساڵ ھەڵبژاردنی ھەرێم ئەنجام بدرێت، پێموایە دەکەوێتە مانگی حوزەیرانی ساڵی داھاتوە و رەنگە زیاتریش دوابکەوێت".

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×