لیرەی تورکی ئەمڕۆ بە رێژەی نزیکەی 3% نرخەکەی بەرامبەر دۆلار دابەزی و گەیشتە نزمترین ئاستی نوێ، ئەمەش درێژەدانە بەو زیانانەی کە رووبەرووی بووەتەوە لەو کاتەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە سەرەتای هەفتەی دوای هەڵبژاردنەکان پێکهێنانی حکومەتەکەی راگەیان.
ئاوێنە: نرخی لیرە کە لە ژێر فشاردایە بەهۆی خواستێکی زۆر لەسەر دراوە بیانییەکان، بە رێژەی 2.8% دابەزی و گەیشتە 22.15 بەرامبەر دۆلار، بەمەش زیانەکانی لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتە 15.5%..
هەروەها لە دوای دووبارە هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان بۆ خولی سێیەم زیانەکانی لیرە گەیشتووەتە 10%، واتە لە کۆتایی مانگی ئایاری رابردووەوە.