ئەگەر دەستکاریی پڕۆژەیاسای بودجە بکرێت تانەی لێدەدەین
  2023-06-07       524       

وەزیری دارایی عێراق هۆشداری لەبارەی دەستکاریکردنی پڕۆژەیاسای بودجە دەدات و دەڵێت، ئەگەر دەستکاریی ئەو بڕگە و مادانە بکرێت کە حکومەت لە پڕۆژەیاسای بودجە دایناون، تانەی لێدەدەن. ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، لیژنەی دارایی دەسەڵاتی گواستنەوەی لە بودجەدا هەیە. 

ئاوێنە: لەمبارەیەوە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشكرای كردووە: ئەو زانیارییانە رەتدەکاتەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاوکراونەتەوە کە باس لەوەدەکەن، وەزیری دارایی عێراق رازی بووە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گواستنەوە لە پڕۆژەیاسای بودجەدا بکات یان خۆی ئەو گۆڕانکارییە بکات. 
 
ئاماژەی بەوەشكردووە کە ئەوەی باس دەکرێت پێچەوانەکەیەتی و ئەو بە گرنگییەکی زۆرەوە بەرگری لە تەواوی بڕگە و مادەکان دەکات کە لە پڕۆژەیاسای بودجەدا هاتوون و گوتیشی، ئەگەر هەر بڕگەیەک کە حکومەت دایناوە دەستکاری بکرێت، ئەوان تانەی لێ دەدەن. 
 
ناوبراو دووپاتیدەکاتەوە ئەوەی حکومەت دایناوە لە دەق و تەرخانکردنی پارەدا، هەمووی بەپێی لێکۆڵینەوە و پێویستیی وەزارەت و پارێزگاکان بووە، ئەوەش بەپێی دیدگەی حکومەت. 
 
جێی باسە پڕۆژەیاسای بودجەى گشتیى عێراق بۆ سێ ساڵە، قەبارەکەی زیاتر لە 199 تریلیۆن دینارە، کە زیاتر لە 16 تریلیۆن دینارى پشکى هەرێمی کوردستانە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×