كۆبونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمان لەسەر دوا ڕەشنوسی بودجە دواخرا
  2023-06-08       444       
یەكێك لە كۆبونەوەكانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بودجە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کۆبونەوەی لیژنەی دارایی پەیوەست بە دەنگدان لەسەر دوا رەشنوسی بودجە دواخراوە بۆ کاتژمێر 8ی ئەمشەو .

ئاوێنە: نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کۆبونەوەی لیژنەی دارایی پەیوەست بە دەنگدان بە کۆتا رەشنووسی بودجە بۆ کاتژمێر 8ی ئەمشەو دواخراوە.

بڕیاربوو لە کاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ کۆتا کۆبونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە ئەو بڕگانەی پڕۆژە یاسای بودجە کە رێککەوتنی سیاسی لەسەر کراوە بەڕێوەبچێت.

دواخستنی كۆبونەوەكەی لیژنەی دارایی دەبێتە هۆی دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بودجە كە سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق، كاتژمێر 8ی ئەمشەوی بۆ بەڕێوەچونی دانیشتنەكە دیاری كردبو.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×