دەقی رەشنوسی بودجەی گشتی عێراق
  2023-06-09       909       

ئاوێنە دەقی رەشنوسی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵانی 2023، 2024، 2025 بڵاودەكاتەوە كە پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمشەوی خۆیدا چەند ماددەیەكی پڕۆژە یاساكەی پەسەندكرد.

ئاوێنە: پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمشەویدا ماددەكانی 1، 3، 5، 6، 7، 8ی بودجەی پەسەندكردن و دەنگدانی لەسەر ماددەی 2ی بودجە دواخست و ماددەی 4ی پڕۆژە یاساكەشی سڕییەوە.

پاش ئەوە دانیشتنەكەی بۆ سەعات 1ی پاشنیوەڕۆی سبەی هەینی هەڵگرت.

لە ماددەی یەكەمدا كە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندكرا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 130 هەزار دیناری عێراقی و هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 70 دۆلار جێگیركراوە.

ماددەكانی 13 و 14ی پڕۆژە یاساكە كە تایبەتن بە پشكی هەرێم لە بودجەدا، هێشتا پەسەند نەكراون، بەپێی ئەو ماددانە هەرێمی كوردستان پابەندكراوە كە رۆژانە 400 بەرمیل نەوت بداتە كۆمپانیای سۆمۆ، هەروەها دانەوەی پاشەكەوتی موچە بەڕێژەی لەسەدا 10ی مانگانە لە پڕۆژەیاساكەدایە.

هەر بەپێی دەقی رەشنوسەكە، ئەگەر پارێزگایەكی هەرێم ناڕازی بێت بەرامبەر بە دابەشكردنی دادپەروەرانەی شایستە داراییەكانی، ئەوا حكومەتی عێراق راستەوخۆ پشكی ئەو پارێزگا ناڕازییە دەنێرێت.

هەر بەگوێرەی پڕۆژە یاسای بودجە، حكومەتی هەرێم نابێت نەوت لە كێڵگەكانی سنوری پارێزگای كەركوك و نەینەوا دەربهێنێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×