ئەمڕۆ دۆلار بە بەرزی دەستیپێكرد و نرخەكەی زیادتر بەرز بووەوە
  2023-06-26       1270       

نرخی دۆلار و دراوەكان بۆ ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێم گۆڕانكاریی بەسەردا هاتووە و نرخی دۆلار به‌رز بووەوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشەممە بەپێی ئەو نرخانەی لە بۆرسەی دراوی بەغداو هەولێرە_وە‌ دەستكەوتووە، نرخی 100 دۆلار بە 147هەزارو 750 دینارە‌ بەشێوەی فرۆشتنی كۆ، بەشێوەی فرۆشتنی تاكیش 100 دۆلار بە 148هەزار  دینارە.

به‌رزی نرخی دۆلار له‌ كاتێكدایه‌ په‌رله‌مانی عێراق، له‌ ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای بودجه‌دا په‌سه‌ندی كرد كه‌ 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ 130 هه‌زار دیناره‌.

نرخی دراوەكان بەكڕینی كۆ (جومله)

 100 دۆلار بە 147 هەزارو 750 دینارە.
 100پاوەن بە 186 هەزار دیناره.
 100 یۆرۆ بە 160 هەزار دینارە.
100 لیرەی توركی بە 5هەزار و 850 دینارە.
100 هەزار تمەن بە 3 هەزار و 50 دینارە
.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×