وهزارهتى ناوخۆى حكومهتى ههرێم ڕایگهیاند، ههر شۆفێرێكى تاكسى تا 15ى ئهم مانگه لۆگۆ بۆ تاكسیهكهى نهكات، لهلایهن هاتوچۆوه بهبڕى 40 ههزار دینار سزایان دهدهنو لهماوهى مانگێك دواى ئهوه لۆگۆ نهكهن سزاكانیان دهبێته دوو هێنده.
دهقى ڕاگهیهندراوى وهزارهتى ناوخۆ:
ئاگادارییەک دەربارەی لۆگۆی تاکسییەوە
دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ بەفەرمانی وزاری ژمارە (3018/ ك) لە25ى 1ى 2023 ئاسانکاریی کرد تائەو کارمەندانەی کەرتی گشتی (مەدەنی و سەربازی) کە موچەکانیان لەیەک ملیۆن دینار کەمترە بتوانن بەشێوەی یاسایی لەدوای دەوامی فەرمی شوفێری تاکسی بکەن و ببنە خاوەن لۆگۆی تاکسی، هەفتەی داهاتوو لە پێناوی تەواو کردنی پرۆسەی لۆگۆی تاکسی کە بەگوێرەی فەرمانی سەرەوە حەوت مانگ دەرفەت دراو و ڕێگا درا تا 15ی تەمووزی 2023، ئەوانەی لۆگۆیان نەکردووە یان لێیان کردۆتەوە، لۆگۆ بکەن، ڕێنماییەکی گرنگ دەردەچێت.
بە گوێرەی ئەو ڕێنماییەی وەزارەتی ناوخۆ، کە هەفتەی داهاتوو بڵاو دەکرێتەوە، پێویستە:
1. هەموو تاکسییەک لە شار وشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان تا 15ی تەمووزی 2023 مامەڵەی لۆگۆی تاکسییان تەواو کردبێت و لۆگۆیان لە تاکسیەکانیان دابێت.
2. (3) کارتی زانیاری داواکراویان لە ناو تاکسییەکانیان بە گوێرەی ڕێنمایی تایبەتمەند کە لە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوە بۆیان دروست دەکرێت، هەڵواسیبێت.
3. بە پێچەوانەوە لە دوای ئەو بەروارە دەسەڵات دەدرێتە ئەفسەری پۆلیسی هاتوچۆ کە لە کاتی بینینی تاکسی بێ لۆگۆ ڕاستەوخۆ سزای دارایی بۆ بنووسێت (بەبڕی 40 هەزار دینار)و بەسیستم بۆی ڕەوانە بکرێت.
4. هەر شوفێرێکی تاکسی لە ماوەی مانگێک بڕی ئەو سزایەی دەکەوێتە سەری بە هۆی تەواونەکردنی لۆگۆوە یان سەرپێچیکردن بە دەستکاریکردنی لۆگۆ و کارتی زانیاری تاکسییەکە، لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی تایبەتمەند یەکلا نەکاتەوە، سزاکەی دەبێتە دوو بەرامبەر.
5. هەروەها بە گوێرەی ڕێنماییەکە، تاکسی ناوشار ناتوانێت لە هێلەکانی دەرەوەی شار کار بکات و تەکسی هێلەکانیش ناتوانن لەناوشار کاربکەن.
بۆیە ئاگاداری هەموو شوفێرانی تاکسی دەکەینەوە کە سوود لەو ماوەی ماوە ( کە کەمترە لە دوو مانگ) وەربگرن و بەزوترینکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی شارەکەتان بکەن بۆ تەواوکردنی لۆگۆی تاکسی، تا لە سزای دارایی و لێپرسینەوە خۆتان بپارێزن.
پڕۆژەی لۆگۆی تاکسی، پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامانج لێی ئامادەکردنی کەشێکی ئارامە بۆ ئەو هاووڵاتیانەی کە ڕۆژانە تاکسی بەکار دەێنن بۆ گەیشتن بە شوێنی کاریان یان چوونە بازار و شوێنی دیکە. هەموو زانیارییەکانی شوفیری تاکسی لە لای بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی تایبەتمەند دەپارێزرێ و سەرنشین لەگەڵ سەرکەوتنی بۆ هەر تاکسییەکە، لە ڕێی ئەوکارتانەی زانیاری کە هەڵدەواسرێ، زانیاری دەربارەی شوفێرەکە دەزانێت".
وهزارهتى ناوخۆى ههرێم سێ ساڵه سهرقاڵى پرۆژهى پێدانى لۆگۆى تاكسى و بهپیشهیكردنى شۆفێرى تاكسیه بهڵام بههۆى كۆرۆناو ئهو قهیرانه داراییهى بهدواى خۆیدا هێنا تا ئێستا پرۆژهكه بهردهوامهو كهمترین تاكسى لۆگۆیان لێدراوه.