رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیاو جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداو ئەردۆغان ڕایگهیاند، لەسوید لایەنگرانی پەکەکە بەردەوامن لەخۆپیشاندان.
ئاوێنه: میدیاكانی توركیا بڵاویانكردهوه كه سەرکۆماری تورکیاو سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداو تێدا تاوتوێی پرسەکانی وەک پێگەی ئۆکراینا لەناتۆ، ئەندامێتیی سوید لەناتۆ، رادەستکردنی F-16ەکانو ئەندامێتیی تورکیا لەیەکێتیی ئەوروپایان کردووه.
لەمیانی پەیوەندییەکەدا لەگەڵ بایدن، ئەردۆغان باسیلەوەکردووه، پەیوەستکردنی داواکاریی تورکیا سەبارەت بە F-16ەکان بەئەندامێتی سویدەوە لەناتۆ، کارێکی دروست نییە.
ھەر لەپەیوەندییەکەدا ئەردۆغان وتویهتی، "لەسوید لایەنگرانی پەکەکە بەردەوامن لەخۆپیشاندانی پشتیوانی لەتیرۆرو ئەوەش کارەکانی [ئەندامێتی سویدی لەناتۆ] پوچکردووەتەوە."
هاوكات ئەردۆغان خواستی خۆی بۆ سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی دانوستانهكان بۆ ئەندامێتیی تورکیای لەیەکێتیی ئەورووپا دوپاتكردۆتهوه.