لەشەش مانگی یەکەمی ساڵی 2023، 289 منداڵ لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە دەریای ناوەڕاست بۆ گەیشتن بەئەوروپا گیانیان لەدەستداوە، سندوقی هاوکاری منداڵانی سەربەنەتەوە یەکگرتووەکان-یش دهڵێت، ئەم ژمارەیە بهبهراورد بهنیوەی یەکەمی 2022 دوو هێندە زیادی کردووە و جیهانیش بە ئەنقەست چاوپۆشی لەم مردنانە کردووە.
ئاوێنه: بەپێی راگەیەندراوی سندوقی هاوکاری منداڵانی سەربەنەتەوە یەکگرتووەکان، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 289 منداڵ لەو رێگایەدا گیانیان لەدەستداوە و، ئەم ژمارەیە بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو گەیشتووەتە دوو هێندە و، ژمارەکە زۆر لەوه زیاترە کە لە مانشێتی رۆژنامەکاندا بڵاوکراوەتەوە و هەفتانە نزیکەی 11 منداڵ گیان لەدەست دەدەن.
ئهوهشی خستۆتهڕو، تەنیا لە شەش مانگدا فڕۆکەیەکی پڕ منداڵ گیانیان لەدەستداوە، جەختی لەسەر ئەوەش کردووە، ئیدی بێ دەنگ نابن بەرامبەر ئەوە.
لهڕاگهیهندراوهكهدا ئهوهش هاتووه، شەڕ و پێکدادانە هەرێمییەکان و گۆڕانی کەشوهەوا، خەڵکێکی زۆر کە زۆربەیان منداڵن ناچار بە کۆچی دەریایی مەترسیدار کردووە کە لە باکووری ئەفریقاوە بۆ ئەوروپا درێژ دەبێتەوە.
پێشبینیش دەکات لە نیوەی یەکەمی ساڵدا 11 هەزار و 600 منداڵ بە دەریای ناوەڕاستدا تێپەڕیبن. ئەم ژمارەیە بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی 2022، نزیکەی دوو هێندە زیادی کردووە.
یونیسێف بڵاویکردەوە بەهۆی رزگارنەکردنی ژمارەیەکی زۆر منداڵ لە ژێر پاشماوەی کەشتی لە دەریای ناوەراست یان تۆمارنەکردنیان، پێشبینی دەکرێت ژمارەی گیانلەدەستدانەکان زۆر زیاتر بێت.