بۆ یەکەمجار کارەبای ناسا بڕا
  2023-07-26       459       

بۆ یەکەمجار کارەبای ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا (ناسا)بڕا و بەهۆیەوە پەیوەندی نێوان بنکەی کۆنتڕۆڵکردن و وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی پچڕا.

جۆیل مۆنتلبانۆ بەڕێوەبەری بەرنامەی وێستگەی بۆشایی ئاسمان رایگەیاند، “بەهۆی ئەو پچڕانی کارەبایەوە پەیوەندی لەگەڵ ئەو حەوت کەشتیوانە پچڕاوە کە لە بۆشایی ئاسماندا بوون، بەڵام توانیویانە کار بە سیستمی کارەبای یەدەگ بکەن بۆ ماوەی 90 خولەک”.

چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا کێشەکە چارەسەربکرێت و دۆخەکە بچێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×