کۆنگرێسی ئەمریکا جارێكى دیكه‌ له‌باره‌ى توركیاوه‌ هه‌ڵوێستى ئاشكراده‌كات
  2023-08-07       1013       

میچ مەککۆنێل ڕێبەری پارتی کۆمارییەکان لەئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ڕایگەیاندوە، لەگەڵ ئەوەدانییە فڕۆکەی جەنگیی ئێف 16 بەتورکیا بفرۆشرێت لەبەرامبەر لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم بەئەندامبوونی سوید بۆ ناتۆ، ئەو لێدوانەش لەکاتێکدایە وابڕیارە لە 11 و  12ی ئەم مانگە لوتکەی هاوپەیمانیی ناتۆ بەڕێوەبچێت.

ئاوێنە: بەگوێرەی کەناڵی دەنگی ئەمریکا بەزمانی تورکی، میچ مەککۆنێل پشتگیریی خۆی بۆ بۆچونی سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران، دیموکرات بۆب مێنێندێز دەربڕیوە کە وتویەتی:"من دژی فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف 16م بەتورکیا تەنها لەبەرامبەر لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم بەئەندامبونی سوید لەناتۆ".

مەککۆنێل هەروەک باسی لەبڕیارەکەی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران جیم ڕیش کرد کە مانگی ڕابردوو ڕێگری لەفرۆشتنی چەکی نوێ بەهەنگاریا کرد بەهۆی ڕازینەبونی بەپەیوەستکردنی سوید لەناتۆ.

مەککۆنێل پشتگیریی خۆی بۆ ئەوکارەی جیم ڕیش دەربڕیوەو وتویەتی، "بەم هەنگاوە، ڕیش بەشێوەیەکی گونجاو دەسەڵاتی کۆنگرێسی بەکارهێناوە بۆ فرۆشتنی چەک، ئەگەر تورکیاو هەنگاریا لەلوتکەی ناتۆ لەڤیلنیۆس بڕیارێکی دروست بدەن، ئەوە هەموو شتێک چارەسەردەکرێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×