ترەمپ: وڵاتەکەمان بەرەو دۆزەخ دەڕوات
  2023-08-18       494       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، لەدەستدانی هەژمونی جیهانی دۆلار زیاتر دەبێت لە لەدەستدانی هەر شەڕێک و وتی، "وڵاتەکەمان بەرەو دۆزەخ دەڕوات".

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس بزنس ئاماژەی بەوەکردوە، "هەژمونی هێزی ئەمریکا سەبارەت بە دراوەکەی کە دۆلارە لە کەمبونەوەدایە، من تەنها باسی بەهای دراوەکەمان ناکەم، باس لە قەبارەی دراوەکەمان دەکەم کە لە سەرانسەری جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت".

سەرۆکی پێشوی ئەمریکا باسی لەوەشکرد، "کاتێک سەیری فڕۆکەخانەکانمان، دەروازەکانی وێستگەکانمان، ڕێگا پیسەکانمان، شەقامە شکاوەکانمان و هەمو شتێکی تر دەکەیت ئێمە لە وڵاتێکی جیهانی سێیەم دەچین

ترەمپ وتیشی، "ئێمە شتێکی زۆر بەهێزمان هەیە، ئەویش دۆلارە، بەڵام ئاوڕێک بدەنەوە کە ئێستا چی ڕودەدات لەگەڵ وڵاتانی دیکە کە مامەڵەی لەگەڵدا ناکەن، دەزانن چین دەیەوێت بە دراوی یوان جێگەی دۆلار بگرێتەوە؟".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×