چوارشەممە هاكان فیدان سەردانی بەغدا دەكات
  2023-08-20       358       

وەزارەتی دەرەی عێراق ئاشكرایكرد، بڕیارە رۆژی چوارشەممە 23ی ئابی 2023، هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا بە سەردانێك بگاتە بەغدا بۆ تاوتوێكردنی چەند دۆسیەیەك لەگەڵ بەرپرسانی عێراق.

ئاوێنە: ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، بە ئاژانسی رەسمی عێراقی وتوە، رۆژی چوارشەممە 23ی ئاب، هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا بە سەردانێكی رەسمی دەگاتە بەغدا.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لە سەردانەكەیدا لەگەڵ فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق كۆدەبێتەوەو تاوتوێی پرسەكانی جێی بایەخی هەردولاو ئاڵنگارییە هاوبەشەكان دەكەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، وەزیرە توركەكە، لەگەڵ ژمارەیەك لە كەسایەتییە سیاسییەكان و هەروەها بەرپرسانی باڵای حكومەت كۆدەبێتەوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە، سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی توركیا لەچوارچێوەی بەهێزكردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەكانی بەغداو ئەنقەرەدا دەبێت و تاوتوێی گرنگترین دۆسیەو پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردو وڵات دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×