روسیا گیان لەدەستدانی فەرماندەی ڤاگنەری پشتڕاست کردەوە
  2023-08-24       444       

رێکخەری گەشتە ئاسمانییەکانی رووسیا گیان لەدەستدانی فەرماندەی گرووپی چەکداری ڤاگنەری لە تێکشکانی فڕۆکەکەی لە مۆسکۆ دووپات کردەوە.

ئاوێنە: رێکخەری گەشتە ئاسمانییەکانی روسیا رایگەیاند: یەڤگینی پریگۆژین فەرماندەی گرووپی چەکداری ڤاگنەر لە فڕۆکە تێکشکاوەکەی مۆسکۆ گیانی لە دەستدا.

هاوکات، گرووپی ڤاگنەر لە تێلەگرامی تایبەتی خۆی بڵاوی کردەوە، "یەڤگینی پریگۆژین فەرماندەی گرووپی چەکداری ڤاگنەر بە هەوڵی رووسیا کوژراوە".

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، شەوی چوارشەممە 23ی ئابی 2023، دەستەی فڕۆکەوانی شارستانی روسیا رایگەیاند، بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە لە ناوچەی تڤیری باکوری مۆسکۆی پایتەختی روسیا 10 کەس گیانیان لە دەستداوە و یەکێکیان یه‌گگینی پریگۆژین فەرماندەی گروپی چەکداری ڤاگنەرە.

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسە رووسییەکانی وەک تاس و ئینتەرفاکس و ریا نۆڤۆستی بڵاویانکردەوە، ئاژانسی گواستنەوەی رووسیا رایگەیاندووە، ناوی یەڤگینی پریگۆژین لە لیستی سەرنشینەکانی ئەو فڕۆکەیە بووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×