له نزیك سنوری توركیا و له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی دڵگیر، زه‌وییه‌ك ڕۆژانێك دارستنێكی سه‌وز و په‌ناگایه‌كی نمونه‌یی بوو بۆ كۆچبه‌ران، تا له‌وێوه بپه‌ڕنه‌وه بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌هۆی گڕگرتن و سوتانی دارستانه‌كه‌وه، ژماره‌یه‌ك ته‌رمی سوتاو له نێو خۆڵه‌مێشی درستانه‌كه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه.
ئاوێنه: ته‌رمه‌كان پێده‌چێت ته‌رمی كۆمه‌ڵێ كۆچبه‌ربن، له نزیك گوندی ئاڤانتاس له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی یۆنان دۆزراوه‌ته‌وه، ئاگری سوتاندنی دارستانه‌كانی یۆنان، به‌خێراییه‌كی كوشتنده، گه‌شته ئه‌و ناوچه‌یه. ئه‌وه یه‌كێك بوو له‌و سه‌دان ئاگره‌ی كه سه‌رتاپای وڵاتی یۆنانی گرتبووه‌وه، پله‌ی گه‌رمی به‌رز و ڕه‌شه‌بای به‌هێز، وایكرد ئاگره‌كه تینی زیاتربێت و خێراتر ته‌شه‌نه بسێنێ و بڵاوببێته‌وه.
كۆمه‌ڵێ ته‌رمی حه‌وت یان هه‌شت كه‌سی، هه‌مویان پێكه‌وه دۆزراونه‌ته‌وه، پێده‌چێت خاوه‌نه‌كانیان، بۆ دواجار یه‌كتریان له ئامێز گرتبێت. هه‌ندێك ته‌رمی دیكه، له‌ژیر داروپه‌ردوی ئه‌و ژێرزه‌مه‌ینه‌دا مابوونه‌وه كه ئاگره‌كه وێرانی كردبوو.
رۆژی سێ شه‌ممه، پاڤلۆس پاڤلیدێس، پزیشكی دادوه‌ری كه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه، بانگهێشتی شوێنی ڕووداوه‌كه كرابوو، تا پشكنین بۆ ته‌رمه‌كان بكات، چونكه ته‌رمه‌كان به جۆرێك سووتابوون، نه‌ده‌ناسرانه‌وه، ڕایگه‌یاند: "ئه‌وان له دوا ساتدا هه‌ستیان كردووه، كۆتاییان هاتووه، بۆیه له پێناو پاراستنی خۆیان، نا ئومێدانه ئامێزیان به‌یه‌كدا كردووه".
پێش سوتانی دارستانه‌كان، ئه‌و وێنانه‌ی له ڕێگه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه گیرابوون، ده‌ریده‌خات، به درێژیی ئه‌و ڕێگایه، كۆچبه‌ران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیاوه، پێیدا تێده‌په‌ڕن. دوای ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان، وێنه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن ڕووبه‌رێكی زۆری سه‌وزایی، بووه‌ته ده‌شتێكی سووتاو، دره‌خته‌كان بوونه‌ته تۆپه‌ڵێ خه‌ڵوز. هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌وزایی و كشتوكاڵه؛ كه بڕیاربوو كۆچبه‌ران له كاتی هه‌ڵهاتنیان، له ده‌ستی پۆلیسی یۆنان بپارێزێت، گۆڕابوو بۆ ته‌ڵه‌یه‌كی كوشنده.
ته‌نها شتیكی ڕه‌نگا و ڕه‌نگ، له‌و ناوچه‌یه‌دا و له نێوان ته‌رمه‌كاندا دۆزراوه‌ته‌وه، جووتێك ده‌ستكێشی پزیشكی ڕه‌نگ شین بوو؛ كه لێكۆڵه‌ره‌كان له دوای خۆیانه‌وه به‌جێیانهێشتبوو.
له ڕۆژانی یه‌كه‌می ئاگره‌كه‌دا، جۆرج هاتزیگیۆرگیۆ، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵگای "ئاڤانتاس" ده‌ڵێت: "له ناوچه‌كه‌دا، سێ كۆمه‌ڵه كۆچبه‌ری بینیوه، ژنێكی له‌گه‌ڵ منداڵێكدا بینیوه، ژنه‌كه باڵاپۆش بووه، ئاگره‌كه به هه‌موی 100 مه‌تر لێیانه‌وه دوور بووه. به زمانی ئینگلیزی لێیان پاڕامه‌وه، بڕۆن بۆ گۆڕه‌پانی گونده‌كه. ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌یانوت: پۆلیس، پۆلیس. ده‌ترسان له‌وه‌ی پۆلیس ده‌ستگیریان بكات. پێم وتن بۆ خۆیان باشه بڕۆن بۆ گۆڕه‌پانه‌كه و ده‌ستگیر بكرێن، نه‌ك ئه‌وه‌ی لێره به زیندوویی بسووتێن".
پێده‌چێت ئه‌وانه‌ی له ناو ئه‌و دارستانه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌شێك بن له‌و هه‌زاران كه‌سه‌ی، ساڵانه له توركیاوه و له ڕێگه‌ی ڕووباری ئێڤرۆسه‌وه، ده‌په‌ڕنه‌وه بۆ یۆنان. ئه‌و ڕووباره به‌شێكی زۆری سنوری وشكایی نێوان هه‌ردوو وڵات پێكده‌هێنێت.
ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ده‌ریده‌خات ساڵی ڕابردوو، له نێوان 18700 كه‌س كه گه‌شتوونه‌ته یۆنان، سێ به‌شیان له ڕێگه‌ی وشكاییه‌وه هاتوون. له‌م ساڵیش‌دا نزیكه‌ی 4000 هه‌زار كه‌س، له‌و ڕوباره‌وه په‌ڕیونه‌ته‌وه. پۆلیسی یۆنان ده‌ڵێت له مانگی ئابی ئه‌مساڵدا، ژماره‌ی كۆچبه‌ران، به ڕاده‌یه‌كی كه‌م زیادیكردووه.
جۆرج هاتزیگیۆرگیۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، زۆرجار جانتای ده‌ستی و كۆڵه‌پشتی دۆزیوه‌ته‌وه، بڕێك لیره‌ی توركی یان پاكه‌تی ده‌رمانی تیابووه كه به زمانی توركی له‌سه‌ریان نووسراوه و له ده‌وروبه‌ری گونده‌كه‌دا فڕێدراوون، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی كۆچبه‌ره‌كان، له كاتی ڕۆشتنیاندا به‌و ناوه، فڕێیانداوه و خۆیان لێی ڕزگار كردووه. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه: "ئێمه چه‌ندین ساڵه، ڕۆژانه ئه‌و خه‌ڵكه ده‌بینین و سه‌دان شتی له‌م جۆره‌م دۆزیوه‌ته‌وه."
گروپه‌كانی مافی مرۆڤ و كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، یۆنان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی خراپ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ر سنوردا ده‌كات و هه‌ندێكجار به‌زۆره‌ملێ ده‌یانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ توركیا، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، مامه‌ڵه‌یه‌كی نایاساییه.
دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان، ئادرینا تیدۆیا، توێژه‌ر له كاروباری كۆچبه‌ران له رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: "پرۆسه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی كۆچیه‌ران له سنوره‌كانه‌وه، شێوازێكی سیستماتیكی وه‌رگرتووه. كۆچبه‌ران بێ به‌شده‌كرێن له مافی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری و به‌توندوتیژی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
یۆنان هه‌مو ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌و سیاسه‌تی كۆچه‌ی (توند و دادپه‌روه‌رانه)یه‌ی په‌یڕه‌وی ده‌كات، سنووره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌پارێزێت.
پاڤلۆس پاڤلیدێس-ی پزیشك، له مه‌یتخانه‌كه‌دا، نموونه‌ی DNA، له ته‌رمه‌كان وه‌رگرتووه، چونكه ئه‌وه تاقه ڕێگه‌یه كه بتوانن ناسنامه‌ی ته‌رمه‌كانی پێ دیاری بكه‌ن و ده‌ڵێت: "ده‌موچاویان ناناسرێته‌وه، هیچ شتێكیان ناناسرێته‌وه"، له‌و ته‌رمانه ته‌نها دوو كاتژمێر و دوو موستیله ماونه‌ته‌وه.
تا ئێستاش ئاگره‌كه له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه و جۆرج هاتزیگیۆرگیۆ ترسی له‌وه هه‌یه له ناو دارستانه‌كه‌دا، ته‌رمی دیكه بدۆزرێته‌وه و ده‌ڵێت: "من له‌وه نیمچه دڵنیام".