کۆمیسیۆن: زیاتر له‌ 23 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان لەهەڵبژاردنی پارێزگاکاندا هەیە
  2023-08-27       413       
جومانە غەلای


وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی‌ عێراق زیاتر له‌ 23 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

ئاوێنه‌: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان زیاتر 23 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، هه‌روه‌ها یەک ملیۆن‌و 31 هەزارو 605 کەسیش سه‌ردانی‌ ناوه‌نده‌كانی‌ تۆماری‌ ده‌نگده‌رانیان كردوه‌و تۆماری خۆیان نوێ‌ کردۆتەوە.
 
وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، 296 پارتی سیاسی‌و 50 هاوپەیمانیی سیاسی بەشداری هەڵبژاردنەکە دەکەن. 

بڕیارە رۆژی 18ی کانونی یەکەمی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە 14 پارێزگای عێراق‌و پارێزگای کەرکوک ئه‌نجامبدرێت.
 
 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×