لەتیف رەشید: کێشەکانی هه‌ولێرو به‌غدا چارەسەربكرێت‌و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجبکرێت
  2023-08-27       734       


لەتیف رەشید، سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌خت له‌چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداو خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ده‌كاته‌وه‌.

ئاوێنه‌: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی لەهەریەکە لەفوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک بریکارو راوێژکار کردو داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و عێراق و خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی کرد به‌پێی ده‌ستور.

سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌ختی له‌گرنگی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێ كرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌دۆسییه‌ی ئاو كردو رایگه‌یاندووه‌، ئه‌و دۆسییه‌یه‌ گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌، خه‌ریكه‌ كار ده‌كرێت بۆ دروستكردنی ئه‌نجوومه‌نی ئاو له‌نێوان وڵاتانی دراوسێ.

سه‌رۆك كۆماری عێراق گرنگی ده‌رچونی یاسای نه‌وتی غازی خسته‌ڕو، داوای به‌رده‌وامی كاركردنی كرده‌وه‌ بۆ ده‌رچوواندنی ئه‌و یاسایه‌و ناردنی بۆ په‌سه‌نكردنی له‌ په‌رله‌مانی عێراق.

لای خۆیەوە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێڕاق دیارترین كێشەو دۆسییە هەڵواسراوەکانی نێوان هەرێم و عێراقی خستەڕوو داوای دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی بۆ کێشەکان کرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×