شه‌ممه‌, 17 ی ئایار , 2025
پاسپۆرتی هەولێر هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
  2023-09-01       561       

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لەبارەی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنییەوە ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتییان بڵاوکردەوە، نۆرەکەش بۆ یەک هەفتە دەبێت.

ئاوێنە: لە ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر ئاماژە بەوە کراوە کە لە رۆژی پێنجشەمە 31-8-2023 لە دوای کاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆوە سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنیی (حجز الكترونی) کارابووە و هاوڵاتییان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی کە بۆ یەک هەفتە نۆرەکە دادەنرێت.

ئەوەش خراوەتەروو کە پێداویستییەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بەم شێوەیەى خوارەوەیە:

1- دانانی نۆرە لە ئەپلیکەیشنی (جواز السفر العراقی الاكترونی) کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە،نۆرەکە بە ناوی خۆت تۆمار بکە (حجزا لاكترونی) کۆدێکت بە نامە بۆدێتەوە کە بەکاردێت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.

2- پێویستە کارتی بانکی ماستر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت و بەناوی خۆت بێت و بە دیناری عیراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات کە بڕەکەی 91 هەزار دینارە.

3- کارتی نیشتمانی ڕەسەن.

4- کارتی زانیاری ڕەسەن، مەرجە کارتی زانیاری هەولێر بێت.

5- پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بێت.

6- بۆ منداڵ (بەڵگەنامەی لەدایک بوون + وێنە تۆماری ئەلیکترۆنی منداڵەکە + کارتی نیشتمانی باوکی (ڕەسەن) + کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن) + کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوک ئەگەر هەبێت.

7- بۆ هاوڵاتییانی سەرەوەی 18 ساڵ کە هاوسەرگیریان نەکردوە (کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی خۆی + کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی باوکی+ لەگەل کارتی زانیاری (ڕەسەن)ی باوکی.

8- ئەگەر منداڵ باوکی کۆچی دووای کردبوو یاخوود جیابوونەوە (بەڵگەنامەی پێ سپاردن (حجه‌ الوصایه‌ بە زمانی عەرەبی) + کارتی نیشتمانی خۆی (ڕەسەن) + کارتی نیشتمانی دایکی(ڕەسەن) + کارتی زانیاری بە ناوی دایکی (ڕەسەن).

9- ئەگەر منداڵ باوکی لەدەرەوەی وڵات بوو (حجه‌ القیمومه‌ المۆقته‌ (بەزمانی عەرەبی)+کارتی نیشتمانی خۆی و دایک و باوکی (ڕەسەن) + کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن).

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×