ھاکان فیدان، وەزیری دەرەوی تورکیا ڕایگەیاند، "سەقامگیریو ئاسایشی کەرکوک بریتییە لەیەکپارچەییو سەقامگیریو ئاسایشی ھەموو عێراق". لهبارهی دۆخی ئێستای شارهكهش دهڵێت، "لەم دۆخەدا بەخەمو نیگەرانییەوە دەڕوانینە کەرکوک کە نیشتمانی دایکی ئەو تورکمانانەیە کە پێکھێنەری سەرەکی عێراقن".
ئاوێنه: دوای کۆبونەوەی لهگهڵ ھاوتا ئێرانییەکەی، كه لهئێستادا بهسهردانێكی ڕهسمی لهو وڵاتهیه، ھاکان فیدان قسهی لهسهر دۆخی ئێستای شاری كهركوك كردو وتی، "لەو کاتەی کە سەرۆکوەزیران سودانی حکومەتی پێکھێناوە، سەقامگیرییەک لەم وڵاتە بەدیھاتووە. بەتایبەتیش پشتیوانی دەکەین لەسەرۆکوەزیرانو حکومەتەکەیو بەڵێنەکانیان لەبواری ژێرخانو سەرخاندا. دەزانین کە ئەم ھەواڵانە بۆ ئێستاو داھاتووی عێراق چەندە گرنگن. لەم دۆخەدا بەخەمو نیگەرانییەوە دەڕوانینە کەرکوک کە نیشتمانی دایکی ئەو تورکمانانەیە کە پێکھێنەری سەرەکی عێراقن".
وتیشی، "کەرکوک ھاوشێوەیەکی بچوککراوی عێراقەو پێکھاتەیەکی نەتەوەییو ئایینی تێدایە. بۆیە سەقامگیریو ئاسایشی کەرکوک بریتییە لەیەکپارچەیی سەقامگیریو ئاسایشی ھەمو عێراق. بەیەکەوە ژیان لەکەرکوک وەک سیمبولێکی کولتوری دەبینین".
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕونیكردهوه، "لەکاتی خۆیدا بۆچونو پێشنیارەکانمان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق بەش کرد لەبارەی ئەوە کە پێویستە ڕێگە بەم جۆرە بارگرژییانە نەدرێت. لەکاتی ئەم قەیرانانەدا، لەگەڵ بەڕێز سەرۆکوەزیران و حکومەتی ھەولێر دیدارمان لەم بابەتەدا ھەبوو."
هاکان فیدانی ڕتشیگهیاند، "داوا لەبەرپرسانی عێراق دەکەین بەخێرایی کۆتایی بەبوونی پەکەکە (لە کەرکووک) بھێنن کە لەم دواییانەدا ڕوی لەھەڵکشان کردووە. کەرکوک شارێکی دێرینە کە لەڕابردوی نزیکدا ناخۆشی زۆرو کۆمەڵکوژی تیایدا ڕویداوە. پێمانوایە پێویستە ھاوسەنگی کۆمەڵایەتیی لەشارەکەدا کە بابەتێکی ھەستیارە بپارێزرێت، پێویستە لەنوێنەرایەتی و لەکارگێڕییدا مافی یەکسان بەھەموو چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکان بدرێت. لەو چوارچێوەیەشدا ماوەیەکی زۆر پشتیوانیی لەشێوازی بەشداری یەکسانی ھەموو چین و توێژەکانی شارەکە دەکەین لەئیدارەو دەستەبەری نوێنەرایەتییدا."
جهختیلهوهش كردهوه كه "پاراستنی مافو بەرژەوەندییەکانی تورکمانە ھاوخوێنەکانمان لەنێو بابەتە سەرەکییەکانی سیاسەتماندایە لەبارەی عێراق. بەردەوام دەبین لەسەر پشتیوانیکردنی تورکمانەکان لەھەموو بوارێکداو دژی ئهوهین گەلی تورکمان بکرێتە بابەتی سەودای سیاسی".