ئه‌نوار حه‌ق كاكر سه‌رۆك وه‌زیرانی كاتی پاكستان ڕایگه‌یاند، ئه‌و كه‌ره‌سته سه‌ربازییه ئه‌مریكییانه‌ی كه هێزه‌كانیان له كاتی كشانه‌وه‌یان له ئه‌فغانستان به‌جێیان هێشتوه كه‌وتونه‌ته ده‌ستی توندڕه‌وه‌كان و به‌تایبه‌تیش بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبانی پاكستان.
ئاوێنە: ئه‌نوار حه‌ق كاكر رایگه‌یاند، ئه‌و ئامێر و كه‌ره‌سته سه‌ربازیانه‌ی ئێستا بونه‌ته ته‌حه‌دای نوێ بۆ ئیسلام ئاباد به‌و پێیه‌ی تواناكانی شه‌ڕی تاڵیبانی پاكستانی به‌رزكردوه‌ته‌وه، ئه‌و چه‌كانه‌ن كه ئه‌مریكا له‌كاتی كشانه‌وه‌یدا له ئه‌فغانستان به‌جێهێشتن.
تاڵیبانی پاكستان كه هاوپه‌یمانی تاڵیبانی ئه‌فغانستانه، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردودا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی پاكستان چڕتر كردوه‌ته‌وه.
له ناوه‌ڕاستی مانگی (ئاب/8)ی 2021 تاڵیبانی ئه‌فغانستان ده‌ستی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا گرت و هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" دوایی 20 ساڵ له‌و وڵاته كشانه‌وه.
هێزه‌كانی ئه‌فغانستان به پاڵپشتی و مه‌شق و ڕاهێنان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، له‌به‌رده‌م هێزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان داڕمان و به‌ره‌و داڕوخان رۆیشتن و تاڵیبانیش به‌ته‌واوی ئه‌فغانستانیی كۆنتڕۆڵكرد.