بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى وەزیری ناوخۆی عێراق ئاشكرایكردوه، ئەمڕۆ ژمارەی زیارەتکاران دەگاتە لوتکە، دهشڵێت، "لەم زیارەتەدا تائێستا هیچ کێشەیەکی ئەمنی یان خزمەتگوزاریی ڕوینەداوە".
عەبدولئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، "ژمارەی زیارەتکارانی بیانی بۆ بەشداریی لەچلەی ئیمام حوسێن گەیشتۆتە ملیۆنێکو 750 هەزار زیارەتکار لەسهرجهم دەروازەکانى عێراقهوه".
وتیشى، "هاتنی زیارەتکاران بەردەوامە لەدهروازهكانى باشورو ڕۆژهەڵات لەپارێزگای بابلو لهباکوری پارێزگای بەغداشهوه زیارهتكاران بەچڕی دێن".
جهختیشدهكاتهوه، "ئەمڕۆ هاتنی ژمارەی زیارەتکاران دەگاتە ئەوپەڕی لەگەڵ گەڕانەوەی پێچەوانە، هەموو ئاسانکارییەکیش دەکرێت، لەم زیارەتەدا تائێستا هیچ کێشەیەکی ئەمنی یان خزمەتگوزاریی ڕوینەداوە".
هاتنی زیارەتکاران بهو ژماره زۆره بۆ بەشداریکردنیانه لەچلەی ئیمام حوسێن لەشاری کەربەلا لهعێراق.