ئەمریکا ئاماری چالاکییەکانی مانگی ئابی لە عێراق و سوریا بڵاوکردەوە
  2023-09-08       346       

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە مانگی رابردوودا 36 ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر پێگە و تیرۆرستانی داعش ئەنجامداوە و حەوت چەکداری داعش کوژراون و 25ی دیکە برینداربوون.

ئاوێنە: فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا لە نوێترین راپۆرتی مانگانەی خۆیدا بڵاویکردەوە، ” سوپای ئەمریکا و هێزەکانی دیکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و هاوبەشەکانیان لە مانگی ئابدا 28 ئۆپەراسیۆنیان لە عێراق ئەنجامداوە و لەو ئۆپەراسیۆنانەدا شەش ئەندامی داعش کوژراون و 18ی دیکە دەستگیرکراون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە سوریا هەشت ئۆپەراسیۆنیان بە هاوبەشی لەگەڵ هاوبەشەکانیان ئەنجامداوە و لەو ئۆپەراسیۆنانەدا ئەندامێکی داعش کوژراوە و حەوتی دیکە دەستگیرکراون”.

ژەنەڕاڵ مایکڵ کوریلا، فەرماندەی گشتیی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا رایگەیاندووە، “هاوبەشیمان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامە، بەردەوام دەبن لە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش لە عێراق و سوریا”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×