هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بۆ گفتوگۆ لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان كۆدەبێتەوە
  2023-09-09       389       

بەپێی میدیای پارتی بڕیارە ئەمڕۆ شەممە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە بەغدا کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق و دۆخی ئەمنی کەرکوک بکات.

ئاوێنە: ئاماژەی بەوەداوە كە فواد حسێن و شاخەوان عەبدوڵا وەک نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری لە کۆبونەوەکەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەکەن.

بەپێی میدیای پارتی نوێنەرەكانی حزبەكەیان  "نیگەرانییەکانی پارتی لەسەر نەناردنی پشکی هەرێمی کوردستان و موچەی موچەخۆران دەگەیەنێتە لایەنەکانی هاوپەیمانییەكە، چونکە رێککەوتنی پارتی بۆ بەشداریکردن لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق لەگەڵ ئەوان بوە نەک محەمەد شیاع سودانی."

دۆخی ئەمنی کەرکوک تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكانی كۆبونەوەكە دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×